له‌میانی یاریه‌كانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی 2020 سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی دورگه‌كانی ڤارۆ ده‌بێته‌وه
ئیسپانیا له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌و یاریه به‌رده‌وامه، ماتادۆر له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م دێت به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی نۆروێژ‌و ماڵتا به‌ده‌ستهێناو به جیاوازی دوو خاڵ له‌پێش هه‌ڵبژارده‌ی سویدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه
لای خۆیه‌وه كیپا ئه‌ریزابالاگا گۆلپارێزی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی له یاری به‌رامبه‌ر دوورگه‌كانی ڤارۆ به‌راورد به یاری به‌رامبه‌ر سوید ئاسانتره‌و ده‌بێ رێگه نه‌ده‌ن هیچ خالێكیان به‌فیرۆبچێت، به‌ڵكو له ده‌ستپێكی ركابهریهكانهوه هه‌وڵ بده‌ن زۆرترین خاڵ كۆبكه‌نه‌وه
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له له‌یاری كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را له نێوان چێڵسی و مانچسته‌رستی ئه‌نجامیدا، گۆڵپارێزه‌كه رایگه‌یند ئه‌و رووداوه بۆته رابردوو و كاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر نه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.