Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 01:41

شوانێک له‌ئاودا خنکا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6 ى6 ى 2019 ،  تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( خ . پ . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1954 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەرگەڵە) سەر بە ناحیەی ژاراوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیس ده‌شڵێت ئەو هاوڵاتیە شوان بووە و لە ڕوباری گوندی ( مارەدوو ) لە بناری قەندیل لەئاودا خنکاوە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.