كۆنسهیی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ڤیزا له ٦٠ یۆرۆوه بۆ ٨٠ یۆرۆ
كۆنسهیی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رێكخستنه‌وه‌ی یاسایی ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ڤیزا قبوڵكراوه.
به‌و پێیه‌ش ڤیزای گه‌شتیاریی كه بۆ هاووڵاتییانی زیاتر له ١٠٠ وڵات ده‌ست ده‌دات، گۆڕانكاری له نرخی پێدانی ڤیزاكهدا كراوه و، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن، نرخه‌كه‌ی له‌٦٠ یۆرۆوه بۆ ٨٠ یۆرۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌توانرێت تا ٦ مانگ به‌رله گه‌شته‌كان، هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.