یانه‌ی پاریس سان جێرمان به فه‌رمی رۆیشتنی جیانلویجی بۆفۆنی گۆلپارێزه ئیتاڵیه‌كه‌ی راگه‌یاند
له‌مباره‌وه یانه پاریسیه‌كه له په‌یجی سه‌ره‌كی یانه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی وه‌رزی دووهه‌زاروهه‌ژده دووهه‌زارونۆزده بوفۆنی پیاوی نێو یاریگاو ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ده‌ست به‌رداری یانه‌كه ده‌بێت و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتووی بۆ ده‌خوازین
جێگای باسه بوفۆن له هاوینی دووهه‌زاروهه‌ژده له یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزیی پی ئێس جی كرد، به‌ڵام ئه‌و گۆڵپارێزه نه‌یتوانی پاریس سانجێرمان بكاته خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتێك له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه یانه‌كه هه‌ولی زۆری بۆده‌دا
بوفۆن بیستوپێنج یاری له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان له وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ئه‌نجامدا، ئه‌و گۆڵپارێزه ته‌نیا له نۆ یاری توانی گۆڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی رابگرێت و گۆڵی له‌سه‌ر تۆمارنه‌كرێت، هه‌روه‌ها بیستوپێنج گۆڵیی لێ تۆماركراوه، بوفۆنی ته‌مه‌ن چلویه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه توانی براوه‌ی نازناوی خولی فه‌ره‌نساو جامی سوپه‌ری ئه‌و وڵاته بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.