بۆ جارێكی دیكه‌ی و له ماوه‌ی دوو رۆژدا ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هاووڵاتیانی كورد له سنووری مه‌خمور كه‌وته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، ئاگرێكی گه‌وره له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر ـ مه‌خمور كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه سێسه‌د تا چوارسه‌د دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سووتا.
گوتیشی، به هه‌شت ئۆتۆمبێلی ئاگركووژێنه‌وه و هاوكاری خه‌ڵكی گووند و ئاواییه‌كانی ناوچه‌كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكرا و رێگری كرا له ته‌شه‌نه سه‌ندنی زیاتری كرا.
ئاگره‌كه له نزیك پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌ولێره له شه‌مامك كه‌وتبووه‌وه.
به پێی وته‌ی شایه‌تحاڵانیش زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هاووڵاتیان چوار گووند سووتاوه.
هه‌روه‌ها كاره‌بای گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌مامك پچڕاوه. دره‌نگانی شه‌وی رابردووش له ھەردوو گوندی پاڵانیان و گرەسۆری سنووری قه‌زای مه‌خمور ئاگر له ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.