ئەو ئاگرەی لە دەوروبەری وێستگەی كارەبای ئەحمەد ئیسماعیل كەتبوەوە كۆنتڕۆڵكرا.
عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی هەولێر راگەیاند: دوای ئەوەی تیمهكانی بهرگری شارستانی ئاگركوژێنهوه ئاگاداركرانهوه بە بوونی ئاگرێك لە نزیك وێستگەی كارەبای ئەحمەد ئیسماعیل دەست بە جێ تیمی ئاگركوژێنەوەی شەمامك گهیشتوونهته شوێنی ڕووداوەكە، دواتر تیمەكانی تری ئاگر كوژێنەوە رەوانەی شوێنی ئاگرەكە كران و توانرا بە ماوەی 30 خولەكە خۆشبهختانه ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له سهرووی 10 تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشداری لە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدا كرد، خۆشبەخشتانە ئاگڕەكە هیچ زیانی بۆ وێستگەی كارەباكە نەبوو، تەنها بەهۆی سوتانی هەندێك لە گەنم زیانی بە جوتیارانی سنورەكە گەیاند.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.