وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لە ئێوارەی ڕۆژى دووشەممە مانگیان بینیوە بۆیە ڕۆژی سێشەممەیان کردووە بە جەژن و شوێن بڕیاری هیچ لایەک نەکەوتوون.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئێمە وەک وەزارەت لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان لیژنەی بینینی مانگمان هەیە و بۆ ئەم جەژنە لە لیژنەکەی سلێمانییەوە پێیان ڕاگەیاندین کە مانگ نەبینراوە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر بینرابوو و تەنسیق بە لیژنەی باڵاوە کرا لە وەزارەت کە مانگیان بینیوە.
ئەوەشی تێدا هاتووە، دواتر وەزارەت پەیوەندیی بە وەقفی سونیی عێراقەوە کرد و ئەوانیش دوای کەمێک وەڵامیان دایەوە کە مانگیان بینیوە و، دواتر پەیوەندی بە وڵاتی سعودییەوە کراوە و لەوێش دڵنیایان کردینەوە کە مانگ بینراوە و ئێمەش دڵنیابووین و مانگیشمان بینیبوو، بۆیە بڕیارماندا کە جەژنە.
وەزارەتی ئەوقاف ڕاشیگەیاندووە، ڕەتیدەکەینەوە ئێمە دوای وەقفی سونیی عێراقی کەوتبین، بەڵکو خۆمان مانگمان بینیوە و دڵنیا نەبووینایە نەماندەکرد بە جەژن، چونکە بەرپرسیارێتیی دینییە و نابێت بڕیار لە خۆتەوە بدەیت.
ئەمەش لەکاتێکدایە چەند کەسێک لە فەلەکەک ناسان پێیان وابووە جەژن دەکەوێت ڕۆژی چوارشەممە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.