Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 01:31

 100 دۆنم زه‌ویی گەنم و جۆی هه‌شت گوندی باشیک سووتێنرا

سووتاندنى گه‌نم و جۆى جووتیارانى كورد به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى ئاگر له‌ گه‌نم و جۆى جووتیارانى كورد له‌ كه‌ركووك و مه‌خموور و چه‌ند نتاوچه‌یه‌كى تر به‌ردرا، ئه‌مرۆ له‌ باشیكیش گەنم و جۆی جووتیارانی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی باشیک سووتێنرا.

دوا نیوەرۆی ئەمرۆ پێجشەممە ئاگر لە گەنم و جۆی جووتیارانی گوندەکانی باشیک کەوتەوە و به‌هۆیه‌وه‌ دەیان دۆنم گەنم و جۆ سوتێنران و بەپێى زانیارییەکان ئاگرەکە زیاتر لە 100 دۆنم زەوی گرتووەتەوە، کە گەنم و جۆی هه‌شت گوندی باشیک له‌خۆده‌گرێت.

لە بارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش بەھۆی فراوانیەوە ئەستەمە کۆنترۆڵکردنی و ئەگەر زوو کۆنترۆڵ نەکرێت زیانەکانی زۆرتر دەبێت و خەڵکی گوندەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

باشیک دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ و بەشێکی زۆری گوندەکان کوردنشینن لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە عێراقیەکان دایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.