Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 01:41

ناتۆ: راهێنانه‌کانمان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ناتۆ: دەمانەوێت ئەو ھێزانە راھێنان و راوێژی پێویستیان پێ بدرێت
کوردستان TV
100%

 

هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، راهێنانه‌كانیان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دانی فۆرتین فەرماندەی ھێزی ناتۆ لە عێراق رایگەیاند، سەرەڕای گرژی و ھەڕەشەکانی ئێران راھێنانەکان بە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبن.

فۆرتین کە ژەنراڵێکی کەنەدییە و بەرپرسی 500 راھێنەر و راوێژکاری ھاوپەیمانانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل گوتیشی" ھەڕەشەکان جدین، بەڵام رێکكاری ئەمنی پێویستیان گرتووەتەبەر و راھێنان و راوێژەکانیان بەردەوامی پێدەدەن.

هه‌روه‌ها گوتی" رێكاری ئەمنی پێویستمان گرتووەتەبەر و دەتوانین بەردەوامی بە راھێنانەکانمان بدەین، چونکە دەمانەوێت ئەو ھێزانە راھێنان و راوێژی پێویستیان پێ بدرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.