ئۆركێسترای فیلارموونیكی نیۆیۆرك، سه‌مفۆنی ژماره یه‌كی خۆی به ناوی "ئایدز" به پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌می ٥ ئاهه‌نگدانه‌ر كه به هۆی نه‌خۆشی ئایدز گیانیان له ده‌ست داوه، ده‌باته سه‌ر سته‌یج.
ئۆركێسترای فیلارموونیكی نیۆیۆرك، سه‌مفۆنی ژماره یه‌كی خۆی به ناوی "ئایدز" پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م ئۆركێسترا هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێك به ناوه‌كانی "ڕه‌گه‌ز و شوناس" كه له ناونیشانه ناوازه‌كان له بواری مۆسیقایه پێشكه‌ش ده‌كات .
ئه‌م كۆنسێرته به ناونیشانی دوایین سه‌مفۆنیای ئایدز به ئیلهام له سه‌مفۆنیای ژماره یه‌كی " جان كوریگلیانو " له لایه‌ن ئۆركێسترای فیلارموونیكی نیۆیۆرك له هۆڵی "ده‌یوید گێفێن" به‌ڕێوه ده‌چێت.
"چاپ وان زوئێدێن" كه سه‌رپه‌ره‌شتیی ئه‌م كۆنسێرته له گه‌ڵ ئۆركێسترای فیلارموونیكی نیۆیۆرك ده‌كات، ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كه‌ی به گرینگی دان و وشیاركردنه‌وه له سه‌ر نه‌خۆشی مه‌ترسی دار و كوشه‌نده‌ی ئایدز و كاریگه‌ریی له سه‌ر كه‌لتووری خه‌ڵك بۆ پێش‌گرتن له تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه سامناكه و بیرئانینی ئه‌و ئاهه‌نگدانه‌رانه ناوبرد كه به هۆی تووش بوون به ئایدز گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.