Erbil 38°C ھەینی 11 ئەیلوول 17:35

سعوودیه‌ و ئیمارات و نۆ‌رویژ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سکاڵایان تۆمارکرد

له‌ ناوهێنانی ئێران وه‌ك وڵاتێكی هێرشكاری ئه‌و رووداوه‌ خۆیان به‌ دوور گرت
سعوودیه‌ و ئیمارات و نۆ‌رویژ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵایان تۆماركرد
کوردستان TV
100%

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هه‌ریەك له‌ وڵاتانی سعودیه‌ و ئیمارات و نۆرویژ له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر كه‌شتیه‌‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كانیان له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵایان تۆماركرد، به‌ڵام له‌ ناوهێنانی ئێران وه‌ك وڵاتێكی هێرشكاری ئه‌و رووداوه‌ خۆیان به‌ دوور گرت. 

ئاژانسی رۆیته‌رز‌ رایگه‌یاند: ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشكردنه ‌سه‌ر ئه‌و چوار كه‌شتیه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌ له‌ به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی عوممان، ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ته‌واو رێكخراو و شاره‌زایانه‌ بووه‌ كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزێكی حكومیه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام له‌ راپۆرته‌كه‌ ناوی ئێران نه‌هێندراوه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا راسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئێران راكێشاوه‌ و به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و چوار كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌ تۆمه‌تباری كردووه‌. 

هاوكات چه‌ند رۆژ پێشتریش عه‌بدوڵڵا موعه‌لیم باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئێرانی به‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه‌ ناوبرد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ گومانێكیان له‌و باره‌وه‌‌ نییه‌. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سكاڵاكه‌ی ئه‌م سێ وڵاته‌دا هاتووه‌: ئه‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی راهێندراوی مه‌له‌وانی و به‌ به‌له‌می تیژڕه‌و ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ تێیدا مینی ده‌ریای جۆری " سه‌ده‌فی لكێندراو " به‌كارهێندراوه‌.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.