به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری رووداوه‌كانی هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان تیڤی هاتووه راگه‌یه‌ندراوه، له هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا، به گشتی 10 حاڵه‌تی رووداو لای ئه‌وان تۆماركراون كه دوویان وه‌رگه‌ڕان و حه‌وتیان پێكدادانی ئۆتۆمبێل و یه‌كی دیكه‌شیان حاڵه‌تی شێلان بووه.
ئاشكراشی كرد: له كۆی گشتی ئه‌م 10 رووداوه، حه‌وتیان له ناو شار و سێی دیكه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی شار بوونه كه تیایاندا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 11 كه‌سیش برینداربوون.
به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی رابردوو ئاماری رووداوه‌كان به یه‌ك حاڵه‌ت به‌رزتر بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پارساڵ هیچ كه‌س به رووداوه‌ی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه به‌ڵام ئه‌مساڵ دوو كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها پارساڵ نۆ رووداوی هاتووچۆ له پارێزگای سلێمانی تۆماركرا كه چواریان پێكدادان و دوو شێلان و سێی دیكه‌شیان كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدان بوون.
له كۆی گشتی ئه‌م نۆ رووداوه‌ش هه‌شتیان له‌ناو شار‌و یه‌كیان له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو كه به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س برینداربوون و به‌ڵام هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌دا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.