دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بوو به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی بوو، ئه‌مڕۆ دوای سێ ڕۆژی پشوو له بازاڕه‌كانی توركیا، به‌های لیره جارێكی دیكه ڕووی له دابه‌زین كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌شێك په‌یوه‌ندی به لاوازی پێگه‌ی دۆلار‌و پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ به‌های به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.92 داكشانی به‌خۆوه بی به‌رامبه‌ر به دۆلار‌و هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 587 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌های ئه‌و دراوه گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.