پاسێکی نەفەرھەڵگری عوممانی لە شاری دوبەی ئیماراتی عه‌ره‌بی تووشی رووداوی ھاتوچۆ هات و به‌هۆیه‌وه 17 كه‌س گیانیان لەدەستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون كه ره‌وشی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
کۆمپانیای حكوومیی گواستنەوەی نیشتمانیی عومانی، لە رێگەی تویتەرەوە بڵاویکردەوە، پاسەکە لە مه‌سقه‌ته‌وه بەرەو دوبەی بەرێگا بووە كه تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووەته‌وه.
له‌مباره‌وه پۆلیسی دوبەی بڵاویکردەوە: رووداوه‌كه به‌هۆی خۆپێداكێشانی پاسه‌كه‌وه به تابڵۆیه‌كی رێنمایی بووه و له ئه‌نجامدا 17 كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندارن كه برینی به‌شیك له‌وان سه‌خته.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.