Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:23

منداڵه‌کانتان بخه‌وێنن

په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌گه‌شه‌ و باری ته‌ندروستی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ هۆشداری ده‌داته‌ دایكان و باوكان له‌ گرنگیدان به‌ كاتی خه‌وی منداڵه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا.

هه‌موو یاسایا و ڕێنماییه‌ك گرنگی خۆی هه‌یه‌، كاتێك ده‌لێن ده‌بێت سیستمی خۆراكی ڕێكبخرێت و له‌كاتی گونجاو نان بخۆ پێش شه‌و دره‌نگ، بێگومان سوودی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ زیانی هه‌یه‌ و كێشت زیاد ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ زانایان و پزیشكان گرنگیه‌كی زۆر به‌ كاتی ڕێكخستنی خه‌و و خۆراكی منداڵ ده‌ده‌ن.

پسپۆڕانی به‌ریتانیا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ له‌سه‌ر 11 هه‌زار منداڵ ئه‌نجامیانداوه‌، ئاشكرایان كردووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ له‌نێوان خێزان و ڕه‌فتاری منداڵ له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا، چونكه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌و و خۆراك و كێشیان هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی توێژه‌ر “ساره‌ ئه‌ندرسون” له‌ لێدوانێكدا ده‌ڵێت “پابه‌ندبوون به‌ كاتی خه‌و یاسای سه‌ره‌كیه‌ بۆ منداڵ، چونكه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌گه‌شه‌ و باری ته‌ندروستی و كێشیه‌وه‌ هه‌یه‌”.

هه‌ر به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و توێژه‌ره‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ڕووی سۆز و میهره‌بانیه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا به‌ربه‌ستیان هه‌یه‌ واته‌ بایه‌خیان پێ نادرێت و هیچ یاسایه‌كیان بۆ دانانرێت له‌ڕووی خه‌و و خۆراكیانه‌وه‌، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ قه‌ڵه‌وی زیاتره‌ له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵی به‌دواوه‌.

هه‌ر بۆیه‌ گرنگه‌ كاتی خه‌و و خواردن و سه‌یركردنی ته‌له‌فیزۆن و یاریكردن به‌ته‌واوی ڕێكبخرێت، به‌تایبه‌تی خه‌ویان شه‌وانه‌ له‌كاتی خۆیدا، چونكه‌ گرنگترین بنه‌مایه‌ بۆ منداڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ری ته‌واوی جه‌سته‌ی هه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌/ ئاشتی 

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.