گوتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق ئاشکرایکرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان تا ئێستا 18 بۆ 20 ھەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە لەو پارێزگایانەی دۆخی ئەمنییان تێدا جێگیر نیە سووتاوە.
حهمید نایف، گوتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق لە بارەی قەرەبووكردنەوە جووتیارانی زەرەرمەند رایگهیاند" زیانەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەخەمڵێنرێت و رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكرێت".
گوتیشی" دوای لێكۆڵینهوهكان، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیان و پارهی پێویست بۆ قهرهبووكردنهوهی جوتیاران بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە و لە سەر بنچینەی راپۆرتی لیژنەكان، بڕیار لەسەر بڕ و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەكان دەدرێت".
لەماوەی ڕابردوو بە سەدان دۆنم زەوی جووتیارانی كورد له چەند ناوچەیەک بە تایبەت لە پارێزگای کەرکووک سوتێنرا و زیانێکی زۆر بە جووتیاران گەیشت، تا ئێستاش ڕۆژانە بەبەردەوام زەوی جووتیاران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەو پارێزگایە دەسوتێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.