ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه رایگه‌یاند كه ژینگه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق بوونی هه‌یه و بارودۆخه‌كه هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه .
عه‌لاوی داوای كرد پێویسته به په‌له هه‌نگاو بگیرێته‌به‌ر و پلانی حه‌قیقی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئاشته‌وایی ڕابگه‌یه‌نرێت و كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنرێت.
ئه‌یاد عه‌لاوی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه پێشتر چه‌ندان جار هۆشداریمان داوه و دووباره‌مان كردۆته‌وه، له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌ی سێیه‌می تیرۆر و ده‌ستكردنه‌وه به تاوان و به ئامانجگرتنی روح و گیانی عێراقییه‌كان و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، بۆیه پێویسته به‌جیدی ئه‌و بابه‌ته وه‌ربگیرێت و پلانی پێشوه‌خته هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له دروستبوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌مجۆره بگیرێت.
عه‌لاوی روونیشیكرده‌وه كه ژینگه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ر نه‌هاتووه، بۆیه كه‌شێكی له بار هه‌یه بۆ دووباره دروستبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان.
سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.