نادر ۆستایی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان له ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك نووسیویه‌تی له كاتی پێوه‌دانی دووپشكدا ئه‌م ڕێگانه بگره به‌ر:
ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره خێراكه:
• سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده شوێنی پێوه‌دانه‌كه بزانیت.
هه‌ر كه زانیت شوێنه‌كه‌ی كوێیه ده‌ست به‌جێ ئه‌و شوێنه به ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌و ژه‌هره‌ی له ده‌وروبه‌ری پێوه‌دانه‌كه‌یه لایبه‌یت و بڵاو نه‌بێته‌وه به هه‌موو له‌شدا.
• ئینجا زۆر گرنگه كه هێمن و له‌سه‌رخۆبیت و نه‌شڵه‌ژێیت.
• مه‌هێڵه قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه ده‌نگ له‌سه‌ر كه‌سی پێوه‌دراو دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز نه‌بێته‌وه، چونكه تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز بێته‌وه ئه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شیدا خێرا تر ده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه تا بتوانیت ترسی كه‌سه‌كه كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌ویش به قسه‌ی پۆزه‌تیڤ و خۆش و وره به‌رزكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
• خواردنه‌وه‌ی شیر باشترین شته له‌كاتی پێوه‌دانی دوپشك ، چونكه دژه ژه‌هره و كه‌سه‌كه ئه‌رشێنێته‌وه ، به‌وهۆیه‌وه ژه‌هر ناگاته نزیك دلی و زۆر سه‌لامه‌ت ئه‌بێت .
• ئینجا هه‌وڵ بده نه‌هێڵیت كه‌سه پێدراوه‌كه زۆر بجووڵێته‌وه، چونكه تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شی زیاترده‌كات.
• هه‌وڵ بده پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ بخه‌یته سه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه و بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك له‌سه‌ری دابنێیت، ئینجا پێنج خوله‌ك لایببه و دواتر دیسان ١٠خوله‌كی تر به‌فری له‌سه‌ردابنێره‌وه، به‌م جۆره چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره بكه‌وه، ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی هێواشكردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه به هه‌موو له‌شدا.
• ئه‌گه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌ستت بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستت به‌رز نه‌كه‌یته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئاستی سه‌ره‌وه‌ی دڵ، چونكه ئه‌وه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شدا خێراتر ده‌كات.
• له هه‌موو دۆخێك‌دا باشتره كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێگانه‌ی پێشوودا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێبكه‌ویت و سه‌هۆڵه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت، بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگه‌ی ساردكردنی شوێنی پێوه‌دانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگانه‌ی سه‌ره‌وه جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ری نه‌مانی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌سه پێوه‌دراوه‌كه نامێنێت، هه‌روه‌ها له نێو هه‌موو جۆره‌كانی دووپشكدا، ته‌نها چه‌ند جۆرێكی كه‌میان مه‌ترسیدارن.
• له كاتی پێودانی دووپشكدا ده توانیت ته‌نها به‌به‌كارهینانی یه‌ك هیلكه خوت ڕزگاربكه‌ی له ژه‌هری ئه‌م دووپشكه، ته‌نها هیلكه‌كه به‌ساغی بخه‌ره سه‌ر ئه‌وشوینه‌ی كه دووپشكه‌كه پێیوه‌ی داوه بۆماوه‌ی ٥ خوله‌ك ئه‌م دیو و ئه‌م دیو به‌هێلكه‌كه بكه له‌سه‌رئه‌وشوێنه‌ی دانێ كه‌دووپشكه‌كه پێیوه‌ی داوه ، دوای ٥ خوله‌كه‌كه هێلكه‌كه بشكێنه ده‌بینیت هێلكه‌كه هه‌موو ژه‌هره‌كه‌ی هه‌ڵمژیوه‌و ڕه‌شبوه
تێبینی:
• دووپشك زیاتر له كاتی ڕه‌شه بادا دێته ده‌ره‌وه.
چونكه له‌وكاته‌دا هیچ جۆره مێشووله‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه نیه ، له به‌رئه‌وه‌ی دووپشك زۆر له‌مێشووله ئه‌ترسێت..
• منداڵ و به‌ته‌مه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ن زیاتر مه‌ترسییان له‌سه‌ره .
به هیوای سه‌لامه‌تی و سود وه‌رگرتن بۆ هه‌موو لایه‌ك.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.