یاریزانی تازەی یانەی ریال مەدرید ئەدین هازارد نامەیەكی ماڵئاوای بۆ هاندەرانی چێلسی بڵاوكردەوە ، منیش بەشێك لەو نامەیە بڵاودەكەمەوە :
بۆ هاوڕێكانم و خێزانەكەم لەیانەی چێلسی ، ئێستا دەزانن من بومەتە یاریزانی ریال مەدرید ، لێتان ناشارمەوە كەلەمناڵیەوە ئەوە خەونی من بوو ، لەماوەی 6 مانگی رابردوودا هەموو هەوڵێكم دا كە هەواڵەكانی دەزگاكانی راگەیاندن كاریگەری لەسەر ئاستی هونەریم نەبێت ، ئێستا هەردوو یانە گەیشتنە رێككەوتن ، هیوادارم لەوە تێبگەن كە پێویستە قۆناغێكی دیكە لە ژیانم دەست پێبكات ، هەروەك هەموو كەسێك كە دەرفەتێكی دێتە پێشەوە بۆ ئەوەی خەونەكانی بێتەدی .
ئێستا بە ئاشكرا دەمەوێ شتێك رابگەیەنم ، هەموو ساتێكم لە چێلسی خۆشویستووە ، بەهیچ شێوەیەك بیرم لەرۆیشتن نەدەكرد ، تەمەنم 21 ساڵ بوو كە هاتمە چێلسی ، وەك پیاو و یاریزانێك لەگەڵ ئێوە گەورە بووم ، یارمەتیتان دام ببم بەكاپتنی یانە و هەڵبژاردەی بەلژیكا ، بێگومان كاتی سەخت و ناخۆش هەبوو بۆ تیپەكە و بۆ منیش ، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و ئەوەش جیهانی پیشەگەریە .
یادگاریەكان جوان بوون بەهۆی ئەو كەش و هەوایەی كەئێوە دروستان دەكرد و هیوادارم بەشانازیەوە یادی بكەنەوە هەروەك من بەشانازی یادی دەكەمەوە ، من وەك هاندەرێكی چێلسی دەمێنمەوە و بەردەوام ئاگاداری ئەنجامەكانی دەبم لەوەرزی داهاتوو ، هیوادارم لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یەك یاری بكەین لە وەرزی داهاتوو و هەموو وەرزەكان بۆ ئەوەی بەیەكتر شادبینەوە
سالار جهلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.