شاری عه‌لی غه‌ربی له پارێزگای میسان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له كێشوه‌ری ئاسیا به پله‌ی گه‌رمی 55.6 تۆمار كرد.
به‌پێی پێگه‌ی كه‌شناسی عه‌ره‌ب به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له‌عێراق تۆمار كرابێت 53.9 پله‌ی گه‌رمی بووه، كه له به‌رواری 22-7-2016 له به‌سره تۆماركراوه، دوای ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه نێوه‌رۆی دوێنێ له‌شاری عه‌لی غه‌ربی له پارێزگای میسان تۆماركراوه‌و تا ئێستا به به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له عێراق و له كێشوه‌ری ئاسیا دێته هه‌ژماردن.
به‌پێی ئاماره‌كانی كه‌شناسی كه‌تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تۆماركرابێت به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له ساڵی 1913 له "دۆڵی مردن "ی شاری گرین‌لاند رانش له كالیفۆرنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به 56.7 پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له چه‌ند سایتێك كه گوایه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له رۆژهه‌ڵات و جیهان دوێنێ له ناوچه‌ی عه‌لی غه‌ربی به پله‌ی 55.6 بووه،دوای بهداداچوونمان ده‌ركه‌وتووه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌و ناوچه‌یه 46.2 پله‌ی سه‌دی بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.