له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نیگاراگوا به‌ده‌ست هێنا
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م یاریه كه به جامی سان خۆشی بهناویانگه نیگاراكوا خۆراگربوو له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی تانگۆ، له‌خوله‌كی سی و حه‌وت لیۆنێل مێسی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، خوله‌كێك دوای ئه‌و گۆڵه مێسی گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بوو
له‌گێمی دووه‌م تانگۆ به‌فشاری چر ده‌ستی به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی شه‌ست و سێی لاوتار مارتنیزی گۆڵی سێیه‌می له‌یاریه‌كه به‌ده‌ست هێنا، ده خولهك دوای ئه‌و گۆڵه مارتینیز توانی گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماربكات، گوشاره‌كانی تانگۆ به‌رده‌وام بوو ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك رۆبرتۆ پێرێرا گۆلی پێنجه‌م و كۆتایی گۆڵه‌كانی تانگۆی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه له‌خوله‌كی كۆتایی جوانا باریرا تاكه گۆلی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌لێدانی سزا تۆماركرد
به‌مجۆره تانگۆ براوه‌ی ئه‌و یاریهبوو كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و متمانه به‌رزكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان جامێكی تایبه‌تیان بۆ یاریه‌كه دانابووپێشكهشی یاریزانان و هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.