هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆكراینا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی لاوانی ژێر ته‌مه‌نی بیست ساڵ بۆ تۆپی پێ كه پۆڵه‌ندا میوانداری كردووه
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆكراینا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كۆلۆمبیای برده‌وه، له خوله‌كی یازده‌دا، یاریزان دانیلۆ سیكان هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكاران و گۆڵپارێزی كۆلۆمبیای قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ئۆكراینا تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی كۆلۆمبیا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو
به‌م بردنه‌وه‌ش ئۆكراینا كه چواره‌م جاره له مێژووی خۆی به‌شداری له جامی جیهانی لاوان ده‌كات، یه‌كه‌م بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.