له دووه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی لاوانی ژێر ته‌مه‌نی بیست ساڵ بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیتاڵیا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی مالی برده‌وه
له خوله‌كی دوازده‌دا، ئیبراهیما كۆنێ یاریزانی مالی گۆڵێكی بۆ ئیتاڵیا به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان به‌كارتی سوور عوسمان دیاكیتی یاریزانی مالی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی مالی یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد
له خوله‌كی سیی و هه‌شتیشدا، یاریزان سێكۆ كۆیتا گۆڵی به‌رامبه‌ری مالی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاونۆدا، یاریزان ئه‌ندریا پینامۆنتی گۆڵی دووه‌می ئیتاڵیای تۆماركرد
دواتر محه‌مه‌د كامارا گۆڵی به‌رامبه‌ری مالی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئیتاڵیا هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان ئه‌ندریا پینامۆنتی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می شین پۆشه‌كانی له خوله‌كی هه‌شتاوسێ تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو دوای ته‌نها یه‌ك خوله‌كی دیكه، یاریزان داڤید فراتێسی گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی ئیتاڵیه‌كانی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، پاشان مالی لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیتاڵیا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌م قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆكراینا ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.