هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال سه‌رقاڵی مه‌شق و ئاماده‌كاریه بۆ یاری كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌دا
پۆرتوگال به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له سویسرای برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی، ئێستاش هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له ئامادهكاریدایهو یه‌كه‌ی ڕاهێنانی له شاری پۆرتو سازكردووه، له مهشقهكانیشدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگال و خاوه‌نی هاتریكی یاری پێش كۆتایی، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینرێت و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ئومێدێكی زۆریان به‌و ئه‌ستێره‌یه هه‌یه تا به هاوشێوه‌ی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروشازده مێژووێكی دیكه بۆ تیپه‌كه‌یان تۆماربكات، له یاری كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 9 ى 6 ى 2019 كاتژمێر 9:45 ى شه‌و پۆرتوگال ڕووبه‌ڕووی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه، ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه له مێژووی خۆیاندا سێزده جار ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، پۆرتوگال له حه‌وت یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا هۆڵه‌ندا دوو یاری بردۆته‌وه‌و چوار جاریش یه‌كسان بوونه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.