دوای ئه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سكێسی، له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌یمار له بنكه‌ی پۆلیسی ریۆدی جانیرۆ بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر وته‌ی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه پێشكه‌ش كرد، نه‌یمار ڕه‌تیكرده‌وه هیچ سهرپێچهیهكی ئه‌نجامدابێ، سوپاس و پێزانینی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كرد كه پشتیوانی بوونه‌و له‌گه‌ڵی وه‌ستاون
لای خۆشیه‌وه ماریا فێرناندیز پارێزه‌ری نه‌یمار له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌وانان روونیكرده‌وه كه نه‌یمار قسه‌ی خۆی بۆ پۆلیس خستۆته‌روو، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت به زووترین كات هه‌موو شتێك ئاشكرابێت، پارێزه‌ری یاریزانه‌كه گوتیشی، بڕوای ته‌واومان به نه‌یمار هه‌یه‌و بێ به‌ریه له‌م پرسه‌و هیچ سه‌رپێچیه‌كی نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.