به بڕیاری ده‌سته‌ی داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا ئازادكرا
له‌مباره‌وه ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د له لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه ئازادكرا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته‌بكرێت، له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا له په‌راوێزی ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی فیفا له فه‌ڕه‌نسا، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراو دواتر له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا ئه‌ویش له‌باره‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌ستی دابینكردنی پێداویستی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تاكتیكاڵی فه‌ڕه‌نسی به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر، جێگای باسه ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن په‌نجاونۆ ساڵ خه‌ڵكی وڵاتی مه‌ده‌غه‌شقه‌ره‌و له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیایه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.