ئه‌وكاته‌ی مۆرینهۆ بووه ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یوونایتد رازی نه‌بوو كار له‌گه‌ڵ (پۆلی 92)ـی یانه‌كه بكات، چونكه له‌وكاته‌دا ئێدوارد ده‌یویست رایان گیگز له تیمی هونه‌ری یانه‌كه بهێڵێته‌وه، به‌ڵام مۆرینیۆ به‌و بیرۆكه‌یه رازی نه‌بوو، چونكه پێیوابوو كاپتنی پێشووی تیپه‌كه جێگه‌ی متمانه نییه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ناپاكی له براكه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌یدا خه‌وتبوو.
ئه‌و ڕووداوه ساڵی (2011) بوو، كاتێك كۆتایی به هاوسه‌رگیری رۆدری برای رایان گیگز هات و ده‌ركه‌وت گیگز بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ناتاشای براژنی خه‌وتووه و خیانه‌تی له براكه‌ی كردووه، بۆیه مۆرینهۆ ڕێگاى نه‌ده‌دا ئه‌و پیاوه بێتهربێتهی له‌گه‌ڵدا بێت.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.