رۆژنامەنوس و نووسەر و ڕخنەگرێكی کورد، دوای ململانێیەکی سەخت لە گەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2019 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
لقی هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد لە پەڕەی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی برامان، نووسەر نەجات حەمید ئەحمەد مان پێگەیشت.
بەناوی دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم ئەندامانی لقەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵەكەیان و دۆستانی ڕادەگەیەنین و لە یەزدانی پاک داواکارین بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
نەجات حەمید لە سڵی 1961 لە کەرکووک لە دایک بووە و جگە لەکاری نوسین و رەخنەگرتن، لە چەندین کەناڵی راگەیاندن کاریکردووە و جێگری سەرنووسەری گۆڤاربووە.
نەجات حەمید خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی لە شاری کەرکووک تەواوکردووە، ساڵی 1980 لە کۆلێژی ئادابی موستەنسریە لە بەغدا/بەشی زمانی فەڕەنسی وەرگیراوە، ساڵی 1984 بەکالۆریۆسی لە زمانی فەڕەنسی وەرگرتووە.
ساڵی 1986 چووەتە شاخ و بووە بە پێشمەرگە و لە بواری راگەیاندن کاری کردووە، تا ئێستا لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن خزمهتێكی بهرچاوهی ههبووه، وەکو شارەزا لە وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریکردووە، جێگری سەرنووسەری گۆڤاری تاوی کۆمەڵایەتی بووە.
خواڵخۆشبوو بەرپرسی پێشووی هەفتەنامەی هزرو هونەری رۆژنامەی خەبات بووه، له دوای پرۆسهی ئازادی عێراق ئازاد كردنی شاری كهركووك، بهرپرسی نووسینگهی كوردستان تیڤی بووه له شاری كهركووك.
نەجات حەمید نووسینەکانی لە بواری رەخنەی ئەدەبی، کە یەکەمین تیۆری رەخنەیی کوردیی لە ساڵی 1997 نووسیوەتەوە، دەیان لێکۆڵینەوەی لە بواری رۆمان و چیرۆک و شیعر و فۆلکلۆری کوردی نووسیوە، لە بواری فیکر و فەلسەفە چەندین نووسینی تیۆریی نووسیوە، لەوانە بەرجەستەبوونی گەردوونی و شوێن و مانەوە و چەندین بابەتی تر. لە زمانی فەڕەنسییەوە بە دەیان بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، چەندین بابەتی لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزییەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
لە بواری سیاسی چەندین کتێبی سەبارەت بە مەسەلەی کورد و مێژووەکەی نووسیوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.