كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له باشووری عێراق روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له خانه‌قین و به‌سره‌و عیماره بگاته 51 تا 52 پله‌ی گه‌رمی.
مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف، به‌رێوه‌به‌ری ژینگه و ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاندووى كه سبه‌ی دووشه‌ممه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌م هاوینه تۆمار ده‌كرێت.
روننیشیكردۆته‌وه كه پله‌كانی گه‌رما له‌م مانگه ده‌گاته به‌رزترین پله له‌مێژووی عێراق.
ده‌شڵێت: پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له باشووری عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له خانه‌قین و به‌سره‌و عیماره بگاته 51 تا 52 پله‌ی گه‌رمی .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.