به‌پێی ههواڵیێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوێنێ شه‌ممه لاوێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار، به ناوی بێهزاد موسته‌فا پور، كوری عوسمان كۆتایی به ژیانی خۆی هیناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له باره‌ی خۆكوشتنه‌كه‌ی رایگه‌یاند: بێهزاد هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو نه‌زانیوه و له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی نووسراوه هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی نادیاره.
شایه‌نی باسه بێهزاد كه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، له‌م دواییانه‌دا سه‌ربازی ته‌واو كردبوو و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كارتی كۆتایی سه‌ربازییه‌كه‌ی وه‌ر گرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.