به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی دوێنێ له ناحیه‌ی حاجیاوا ئۆتۆمبیلیكی جۆری قه‌مه‌ره خۆی كێشا به هاوڵاتیێكی ته‌مه‌ن 68 ساڵ به‌ناوی "عه‌بدوڵـلاًَ مه‌مه‌ند بایز" له‌ڕه‌گه‌زی نێر وه له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه دواتر هه‌ر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك له ناحیه‌ی حاجیاوا بۆكرایه‌وه و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به‌ناوی (ج٫ع) ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ڕه‌گه‌زی نێر به‌پێی ماده‌ی 24 له یاسای هاتوچۆ به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیرا و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.