گورچیله ئه‌ندامێكی گرنگی له‌شه كه وه‌ك فلته‌رێكی خوێن كار ده‌كات كه هه‌موو ماده زیان به‌خش و ژه‌هراویه‌كان ده‌پاڵێوێت و خوێن پاك ده‌كاته‌وه لێیان و له ڕێگه‌ی میزه‌وه ده‌یكاته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، هه‌روه‌ها ئیلیكترۆلایت و ماده كانزاییه‌كان و ئاوی له‌ش به هاوسه‌نگی ده‌هێڵێته‌وه.
له هه‌ندێك كه‌سدا ماده تواوه‌كان یه‌ك ده‌گرن و ڕه‌مل و به‌رد دروست ده‌كه‌ن و گورچیله توشی هه‌وكردن و كێشه ده‌كه‌ن، له‌و نیشانانه‌ی كه ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ربێت له ده‌ستنیشانكردنی به‌ردی گورچیله:-
- ئازاری به‌هێزی كه‌له‌كه و ده‌وروبه‌ری و زۆر جار ئازاره‌كه كتوپڕه.
-زۆر میزكردن و گۆڕانی ڕه‌نگی بۆ په‌مه‌ییه‌كی سورباو.
-هێڵنج و ڕشانه‌وه.
-هه‌ستكردن به ئازار و سوتانه‌وه له‌كاتی میزكردندا.
- تا و له‌رزین ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه توشی ئیلتیهاب بوبێ كه له ڕێگه‌ی فه‌حسی میز ده‌توانرێت دیاری بكرێت.
بۆ ڕێگری كردن له دروستبونی به‌ردی گوچیله ده‌بێت دووركه‌وینه‌وه له‌و شتانه‌ی كه هۆكارن بۆ دروست بوونی ، چه‌ند ڕێنماییه‌ك هه‌ن كه به‌سودن بۆ خۆپاراستن له كێشه و نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله ،له‌وانه :-
1- خواردنه‌وه‌ی 8 بۆ 10 په‌رداخ ئاو ڕۆژانه كه یارمه‌تی توانه‌وه‌ی ئه‌و مادانه ده‌دات كه ده‌بنه هۆی دروستبونی به‌ردی گورچیله .
2- كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ئه‌گه‌ری دروست كردنی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كه‌ن وه‌ك: تۆوی ته‌ماته، چپسی په‌تاته، فنگر، چوكۆلاته، سپێناخ، ڕێواس، چای ڕه‌ش ، تور، دانه‌وێڵه ، چه‌ره‌سات كه زۆرێك له ماده‌ی oxalate تیایه وه كۆلا كه زۆر ماده‌ی phostphate تیایه و كه ده‌كرێ هه‌ردووكیان ببنه هۆی دروست بوونی به‌ردی ڴورچیله.
3- كه‌م خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی زۆر پڕۆتینیان تیایه وه‌كو گۆشتی سور ، هێلكه ، خواردنه ده‌ریایه‌كان كه ڕێژه‌ی uric acid به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری دروستبونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كات.
4- كه‌م كردنه‌وه‌ی خوێ له چێشت و خۆراكه‌كاندا ، چونكه ڕێژه‌ی Calcium له میزدا به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌رد زیاد ده‌كات.
5- پێویسته پارێزگاری بكرێت و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت چونكه ئه‌گه‌ری دروست بونی به‌ردی گورچیله له ته‌مه‌نی 30 بۆ 50 و له كه‌سێكدا پێشوتر هه‌یبوبێ زیاتره.
سه‌رچاوه: كۆمه‌ڵگای پزیشكی ئاسا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.