رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه كه مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ده‌وروبه‌ری هه‌ندێك پارێزگای عێراق زیادی كردووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چڕ بكرێنه‌وه.
رۆژنامه‌كه له سه‌ری زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاندووه، كه‌به‌مدواییانه مه‌ترسییه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌رو شاره گرنگه‌كانی وه‌ك به‌غداو نه‌ینه‌واو كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین زیادی كردووه.
ده‌شڵێت: پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرا به پلانه ئه‌منییه‌كاندا بكرێت به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه بارودۆخی ئه‌منییان ناسه‌قامیگره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
سه‌رچاوه /سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.