داعش له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و ئێستا نه‌ك ته‌نھا له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ھه‌ن، بگره له‌ناو داموده‌زگا حكوومییه‌كانی كه‌ركووكیش داعش بوونیان ھه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كێشه‌كانی كه‌ركووك دوو به‌شن، به‌شێكی ئه‌وه‌ی كه داعش له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و پێشتر له‌به‌ر ھێزی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی ئاسایش نه‌یانده‌توانی جموجۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا نه‌ك ته‌نھا له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ھه‌ن، بگره له‌ناو داموده‌زگا حكوومییه‌كانی كه‌ركووكیش داعش بوونیان ھه‌یه، كه به ھه‌وڵی پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌و كاره كراوه، بۆیه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌ركووك ھه‌یه.
گوتیشی، جگه له داعش، ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركووك ده‌ستیان به تاڵانكردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵوحاڵی كورده‌كاندا كردووه.
ده‌شڵێ: "ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و دوایین كۆبوونه‌وه ٢١ی مانگی ڕابردوو ئه‌نجام درا و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داھاتووشدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م جاره دوایین كۆبوونه‌وه بێت و بگه‌ینه ئه‌نجامێكی كۆتایی و دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ره‌نگه رێگای دیكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه بگرینه به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.