رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت لاویکی خەڵکی سەقز کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت رۆژی پینجشەممەی رابردوو له‌لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری سەقز حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەر لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی میلاد فازڵپوور،سەپاند.
راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی سەقزەوە بە هۆی لەبەر کردنی جلی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان، بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپێندراوە.
میلاد فازڵپوور، کوری محەمەد و دانیشتووی ئاوایی مەلقەرەنی سەر بە شاری سەقزە، ناوبراو لە کاتی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.