به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن و پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌ك داده‌خات.
له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاردی نه‌شیاو بۆخواردن، له بازاڕی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌ك داده‌خرێت.
بڕی ئه‌و ئارده نه‌شیاوه‌ی له‌نانه‌واخانه نایاساییهكهدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه یه‌ك تۆن و نیووه كه ئه‌سپێی كردووه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه بۆ كه‌بابخانه و چێشتخانه نانی لێ دروست بكات.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، نانه‌واخانه‌كه داده‌خرا و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئارده خراپ بووه‌كه له‌ناو ده‌برێت هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی كار ده‌كه‌ن مۆڵه‌ت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كانیان وه‌ربگرن، پاشان پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.