كاتژمێر 9:45 خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و هۆڵه‌ندا له یاریگای ئه‌لدراگاو له شاری پۆرتۆی پۆرتوگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كه سازكرد، له قۆناغی پێش كۆتایدا، پۆرتوگال به ڕابه‌رایه‌تی و هاتریكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌كه‌ی و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له سویسرای برده‌وه، هۆڵه‌نداش به هه‌مان ئه‌نجام به‌ربه‌ستی ئینگلته‌رای بڕی، پۆرتوگالیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی دیكه‌ی مێژوویی هاوشێوه‌ی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروشازده دووباره بكه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، هۆڵه‌ندا به‌و ئومێده‌یه به بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه متمانه بۆ هانده‌رانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و تیپێكی به‌هێز بۆ ململانێكانی ئاینده بنیات بنێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی بگاته كۆتاییه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروشازده‌و مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.