Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:36

راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس نەجات حەمید ئەحمەد پرسەنامەیەکی راگەیاند

كەسایەتیەكی شارەزا و بەتوانای بواری رۆشنبیریی بوو
کوردستان TV
100%


دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی خوالێیخۆشبێت نووسەر و رۆژنامەنووس نەجات حەمید ئەحمەد ده‌كات.

بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس (نەجات حەمید ئەحمەد)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس (نەجات حەمید ئەحمەد)  مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھەڤاڵان و ھاوکارانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵ (نەجات حەمید ئەحمەد) كەسایەتیەكی شارەزا و بەتوانای بواری رۆشنبیریی بوو، لەرێی بەرهەم و نووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی بەرچاوی كولتور و رۆشنبیریی كوردی كردووە، ماویەکی زۆر سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی (هزروهونەر) و دواتریش بەرپرسی لاپەڕەی ھزر و ھونەر بوو لە رۆژنامەی (خەبات).

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.