لە دوو رووداوی جیاوازدا تەرمی دوو سیناتۆری پێشووی ئەمەریكا لە ماڵەكانیان بە كوژراوی دۆزرانەوە، كه ئەو دوو رووداوەش بووەتە باس و خواسی گەرمی میدیاكانی ئەمەریكا.
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هه‌ردوو سیناتۆره كوژراوه‌كه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ركانزاس و ئۆكلاهۆمایان ده‌كرد و به گوللـه كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ئه‌ركانزاس رایگه‌یاند "ته‌رمی سیناتۆری پێشووی كۆمارییه‌كان، لیندا كۆلینز، سمیسی 56 ساڵی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له كه‌رتی راندۆڵف دۆزراوه‌ته‌وه، كه به گوللـه كوژراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، تاوانه‌كه مه‌به‌ستدار بووه".
وه‌ك میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن "به‌ر له دوو رۆژ دراوسێكانی كۆلینز سمیس، كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران كاری كردبوو، له ماڵی سمیس گوێیان له ده‌نگی ته‌قه بووه.
سیناتۆری دووه‌میش، كه سه‌ر به كۆمارییه‌كانه و ناوی جۆناسان نیكۆلزه و ته‌مه‌نی 53 ساڵه و له ساڵی 2000 تا 2012 له ئه‌نجوومه‌نی پیران نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمای كردووه، دواتر له زانكۆی هه‌مان ویلایه‌ت كاری كردووه، رۆژی چوارشه‌ممه دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر بیستنی ده‌نگی ته‌قه له ماڵه‌كه‌ی، ته‌رمی ئه‌ویش به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.