Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 06:15

به‌وێنه‌ ... له‌هه‌ولێر کۆگایه‌کى مه‌ترسیداری ده‌رمان داخرا

هەر کەسێک لەم جۆرە قەترانەی کڕیوە بیگەڕێننەوە بۆ کوالێتی کۆنتڕۆڵی تەندروستی
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر  ڕایده‌گه‌ێنێت ، لێژنەی پشکنین و بەداواداچوون کە پێکهاتوون  لە پۆلیسی شارەوانی ،  ئاسایشی هەولێر و کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان، گەڕان و پشکنینیان بۆ کۆگایەکی دەرمان کرد.

مقه‌ده‌م سۆران مەحموود بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی  به‌پۆلیسى هه‌ولێری راگه‌یاندووه‌ ، دوای گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ كۆگایه‌كى ده‌رمان دەرکەوت  چەند جۆرێك له‌ دەرمانی بەسەرچوو لە کۆگاکەدا هه‌بووە و هەڵساون بە نوێکردنەوەی ڕێکەوتی بەسەرچوونی دەرمانەکە لە جۆری( fresh look care all-in-one stolution)

ده‌شڵێت توانرا دەست به‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان دابگیرێت و کاڵاکان لەناو ببرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، کۆگاکە داخرا و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کۆگاکە گیرایە بەر.
 
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەر کەسێک لەم جۆرە قەترانەی کەلەوێنەی ژمارە دوو خراوەتەڕوو لەم کۆگایە کڕیوە بیگەڕێننەوە بۆ کوالێتی کۆنتڕۆڵی تەندروستی هەولێر چونکە سەرچاوەکەی نەزانراوە کە لە چ شوێنێکەوە هاتووە، هەروەها بەکراوەیی (فەل) کاری پێکراوە و لێرە خراوەتە نێو قوتو.

11111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.