له سێیه‌مین یاری کۆمەڵەی هەشتەمی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا 2020دا، هەڵبژاردەی توركیا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسادا سه‌ركه‌وت.
یاریه‌كه له یاریگای گه‌وره‌شاره‌وانی قۆنیا به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا هەڵبژاردەی خاوه‌ن یاریگا میوانداری ركابه‌ره‌كه‌ی كرد و له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا، کان ئایهان و جەنگیز ئۆندەر دوو گۆڵیان تۆمار کرد و له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا، هەڵبژاردەی توركیا توانی باڵاده‌ستی خۆی رابگرێت و یاریه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش تورکیا یەکەمی ریزبەندی لە پاڵەوانی جیهان وەرگرت و بە نۆ خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی هەشتەمی گرت.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هەڵبژاردەی توركیا بتوانێت به‌سه‌ر هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
تا ئێستا پێنج یاری له نێوان ئه‌و دوو هەڵبژاردەدا ئه‌نجامدراوه كه توركیا له یه‌كێكیاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و چوار گۆڵی هه‌یه، فه‌ڕه‌نساش چوار براوه‌ی هه‌یه و 12 گۆڵی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.