Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 06:56

به‌هۆی به‌زۆره‌ملێ به‌شوودانی کچێکی 19 ساڵان کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ناچار كراوه‌ میرد به‌ یه‌كێك له‌ نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بكات
کوردستان TV
#7
100%

كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شاری بانه‌ به‌ هۆی به‌زۆره‌ملێ به‌ شوودانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوكات له‌ گه‌ڵ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ئێران، كچێكی خه‌ڵكی ئاوایی كێوڵه‌ی بانه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناچار كراوه‌ میرد به‌ یه‌كێك له‌ نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بكات، خۆی كووشتووه‌.

كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵانه‌ و ناوی سۆما خدریه‌ و له‌ ڕیگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

له‌ باره‌ی خۆكوشتنه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی خدری به‌ هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌وا سۆما بڕیار بوو به‌م نزیكانه‌ شوو بكات، بنه‌ماڵه‌ی ته‌رمی ناوبراویان ته‌نانه‌ت نه‌بردووه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری و به‌ دزیه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌یان ئه‌سپه‌رده‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.