به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتان و میوانێكی زۆر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی، نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
نێچیرڤان بارزانی له‌میانی سوێندخواردنی یاساییدا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سوێند بێت به خوای مه‌زن پارێزگاری له مافه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان و یه‌كڕیزی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانم به درووستی و دڵسۆزی ئه‌نجام بده‌م، خوای گه‌وره پشتیوان بێت.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌كۆی خواست و ئیراده و مافی هه‌موو كوردستانیان ده‌بێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.