لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیر كردنى باندێكى دزیكردن له‌قه‌زای شاره‌زور راگه‌یاند
پۆلیس ده‌شلێت ، تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی دزینی كه‌لوپه‌لی ناو ئوتومبیل‌و دزیكردن له‌ماڵان.
راشیدهگهیهنن ، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و بینینه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری، له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌زور، بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ری بنكه، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (م، ع، ع - ا، ن، ح - ب، ص، ق - م، س، ا) ده‌ستگیربكرێت‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 به‌ندن.
پۆلیسی سلێمانى راشیدهگهێنێت ، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان لهماڵانیشدا ئه‌نجامداوه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.