سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لۆگۆیه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به زمانی ئینگلیزی خراوه‌ته سه‌ر له‌پاڵ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كه پێشتر به‌ته‌نها ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌و دوو زمانه هه‌بوون.
لۆگۆ نوێیه‌كه هه‌مان لۆگۆ كۆنه‌كه‌یه واته داڵێك باڵه‌كانی كراوه‌ته‌وه له‌نێو ئاڵای كوردستان كه ره‌نگه‌كانی سوور، سپی، سه‌وزه و خۆرێكی 21 تیشكی لەنێودایه و له خواره‌وه‌ی داڵهكهش ساڵی 2005 نووسراوه كه ساڵی دامه‌زراندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10 ى 6 ى 2019 نێچیرڤان بارزانی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا سوێندی یاسایی خوارد و به‌و پێیه‌ش بوو به دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.