وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، قۆناخی داهاتوو بۆ هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئێستاوه ده‌ستمان پێ كردووه، تاوه‌كو ئێستا سێ چوار كۆبوونه‌وه كراوه.
فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی له شاری هه‌ولێر به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا كرد له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندن لێدوانی‌دا.
گوتیشی: كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌یه پێویسته باس بكرێن و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی بكرێن، كه ناكۆكییان له‌سه‌ره، له‌وانه‌ش: پرسی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق، سیاسه‌ت و نه‌وت و پرسی بودجه و چه‌ند پرسێكی دیكه ته‌مه‌نا به‌خوا ئه‌مانه هه‌موو چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئێستاوه ده‌ستمان پێ كردووه، تاوه‌كو ئێستا سێ چوار كۆبوونه‌وه به‌رێوه‌چووه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ئاشكراشی كرد، هه‌ر له‌ئێستاوه كاره‌كانیان بۆ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌شه بوودجه‌ی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه. ئومێدی خۆشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان نیشاندا.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.