Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 09:26

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە 

ئۆغلو ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی تر نیشان دا
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 6ـی 2019 لە شاری هەولێر سەرۆك بارزانی، لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغلو وەزیری دەروەی توركیا كۆبۆوە و لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و جەختی لە پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی و بایەخی سەقامگیریی هەرێم كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە هاوڕا بوون. هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی تر نیشان دا.

هەروەها تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تەوەرێكی تری ئەو دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.