Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 06:56

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و وڵاته‌كه‌ی کردووە
کوردستان TV
#7
100%

 

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاته‌كه‌ی کردووە.

لە نامەیەکی پیرۆزباییدا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز تارۆ کۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد، لەگەڵ هیواخواستنی به‌ سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێیایاندا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنی زیاتریش بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی.

لە نامەکەیدا به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی سەرکردانەی بەڕێزیان لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لە تێپەڕاندن و زاڵبوون بەسەر ئەو قەیران و کۆسپانەی لەم ساڵانەی دواییدا بەرۆکی گەلی کوردستانیان گرتبوو؛ جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کردووە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە پشتیوانیی وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو بنیاتنان و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری گەلەکەیدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.