ڕه‌نگه ناونیشانی سه‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌مان بۆ زۆرێك له خوێنه‌ره‌كانمان سه‌رنج ڕاكێش و مایه‌ی گاڵته كردن بێت به‌ڵام كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێكی تر خاوه‌نی داهێنه‌ری زۆر گه‌وره بووه له مێژوودا كه شوێن په‌نجه‌یان دیاربووه له بواره جیا جیاكانی ژیاندا.
جه‌لال ساڵحی كورده و خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و ته‌مه‌نی ٩٢ ساڵه ، له ١٩ ی ٦ ی ساڵی ١٩٢٥ له دایكبووه ئێستاش له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا ده‌ژیت ، به‌ر له‌وه‌ی بچێته ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له مانچێسته‌ر ده‌ژیا هه‌روه‌ها پێنج برا و شه‌ش خوشكی هه‌یه.
باوكی جه‌لال دووجار هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه و ناوی تۆفیق بووه ، ئینگلیزیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان نازناوی جه‌لال فاشیۆنیان به جه‌لال داوه ،
له ته‌مه‌نی منداڵی جه‌لالدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌وكات كاری له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كردووه ماڵیان له سلێمانیه‌وه بۆ هه‌ولێر گواستۆته‌وه.
ئینگلیزه‌كان له ساڵی ١٩٤٥ قوتابخانه و زانكۆیان هێناوه‌ته عێڕاق ، له شاری به‌غدا به‌ریتانیه‌كان به‌شی ئه‌ندازیاری ئه‌لیكتڕۆنیان كردۆته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی جه‌لال كه‌سایه‌تیێكی دیار بووه له ناو حكومه‌ت توانیویه‌تی جه‌لال بگه‌یێنێته ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت و دوای ئه‌وه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌شه‌كه‌ی به‌ریتانیه‌كان بۆ خوێندنی زانكۆ بردوویانه‌ته شاری لیدز له زانكۆی لیدز هه‌ر له‌وێش زانكۆی ته‌واو كردووه ، دواتریش بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای ئه‌ندازیاری ئه‌لیكتڕۆنی له زانكۆی كالیفۆڕنیا له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵی ١٩٥٧ دوای ماوه‌یێكی زۆر له چوونه ده‌ره‌وه‌ی جه‌لال بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق كۆمه‌ڵێك دیزاینی بۆ كۆمه‌ڵێك ڤۆڵتاگ و ئه‌لیكتڕۆنیات دانا كه تا ئێستاش سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت ، وه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه قه‌باره‌ی ڤۆڵتاگه‌كانی ئۆتۆمبێڵه‌كان بچووكتر بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه جه‌لال له ساڵی ١٩٥٩ گه‌ڕایه‌وه عێڕاق و هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدا و بوو به خاوه‌نی دوو منداڵ به‌ڵام به هۆكاری بیرۆكه‌ی سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی ئه‌وكات دووباره جه‌لال به ناچاڕی ڕووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرده‌وه .
كه ئه‌مجاره‌یان له ساڵی ١٩٦٧ به هاوكاری تیمێكی لێهاتوو توانی یه‌كه‌م ئوتۆمبێڵی ئه‌لیكتڕۆنی درووست بكات به‌مه‌ش جه‌لال ساڵحی بوو به یه‌كه‌م كه‌س كه ئوتۆمبێڵێكی ئه‌لیكتڕۆنی درووست بكات كه له ڤیدیۆیێكی چه‌ناڵی PilotCarRegistry له یوتوب له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه وه‌ك مێژوویێك باسی لێوه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.