ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان (هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندووه، كه هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سعوودیه توانیویانه دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بخه‌نه خواره‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌قید روكن تركی مالكی، وته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاندووه: كه حوسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌نه ئامانج و هه‌موو جارێكیش ئه‌و هه‌وڵانه پووچه‌ڵده‌كرێنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.